"فراکسیۆنی پارتی و شاندی دانوستانکاری ھەرێم کۆ دەبنەوە"
__2023_01_07_h15m52s57__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- شاندی ھەرێمی کوردستان لەم حەفتەیەدا دەگەڕێتەوە بەغدا و پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێ، بڕیارەە فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا و شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیارە لەم حەفتەیەدا شاندنی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان و ئەنجامی ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ.
شیروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەردانەکەی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ تەواوکردنی دانوستانەکانی ڕابردووە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لەبارەی ئەو پرسانەی پێشتر بە ھەڵوسراوی ماونەتەوە، وەک پرسی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، لەبەر ئەوەی تا ئێستا بە دروستی پشکی ھەرێم دیار نەکراوە لەنێو یاسای بودجەدا.''
پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: "بڕیار بوو پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی بخرێتە نێو کارنامەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، بەڵام دیارە پڕۆژەکە دوا دەکەوێت تا ناوەڕاستی مانگی شوباتی داھاتوو.''
شیروان دووبەردانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بڕیارە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە لەبارەی ئەنجامی دانوستانەکان پێشتر کاتی کۆبوونەوەکە دیاری کرابوو لە حەفتەی ڕابردوو، بەڵام کۆبوونەکە دوا خراوە بۆ کاتێکی دیکە.''
قائید میرۆ




