٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی باڵای فتوا: هەموو زێدەڕۆییەک لە بەکارهێنانی ئاودا حەرامە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو  داوای لە یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، مەکتبی تەنفیزی کرد کە لەبارەی بیری قاچاغ و خراپی بەکارهێنانی ئاو فتوایەک دەربکرێ،  ئەنجومەنی باڵای فتوا "حوکمی ئیسراف و فێڵکردن لە ئاو و هەڵکەندنی بیری نایاسایی" بڵاو کردەوە:

یەکەم، بەپێی دەقەکانی شەریعەت هەموو زێدەڕۆییەک لە بەکارهێنانی ئاودا حەرامە.

دووەم، هەڵکەندنی بیری نایاسایی کارێکی نادروستە، هەموو ئەو کەسانەی هاوکار دەبن لە لێدانیدا گوناهبار دەبن، هەروەها پێدان و وەرگرتنی بەرتیلیش بۆی لە گوناهە گەورەکان هەژمار دەکرێ.

سێهەم، تەجاوزکردن بۆ سەر پڕۆژەکانی ئاو بە هەموو شێوەکانیەوە دەچێتە خانەی غەشەوە و حەرامە.

چوارەم، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە پلانی گونجاو و بە پەلە دابنێن و کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانی ئاوە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار