٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەشناسی: نمە باران و بەفرێکی کەم دەبارێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ راگەویاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان کاریگەرییەکانی شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن بەفرێکی کەم دەبارێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە کاتەکانی شەودا لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئەگەری دروسبوونی تەمێکی سووک هەیە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

لەبارەی پلەی گەرما کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، هەندێکجار بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار