٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ساڵی 2022 بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار و 400 ملیۆن دینار 75 پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێ كراون

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/1/2023 ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی کردەوە کە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە شەش ملیار و 400 ملیۆن دینار بۆ 75 پرۆژەی سلێمانی دابین کراوە.

ساڵی 2022 لە شاری سلێمانی لەسەر بودجەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ، گەشتوگوزاردا بە گوژمەی (6,419,339,465) دینار، 75 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لەلایەن دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون.

لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆدا، 27 پرۆژە بە گوژمەی 1,585,271,365دینار، جێبەجێ كراون.

- لە سێكتەری شارەوانیدا، 44 پرۆژە بە گوژمەی 4,717,226,600 دینار، جێبەجێ كراون.

- لە سێكتەری گەشتوگوزاردا، 4 پرۆژە بە گوژمەی 116,841,500 دینار، جێبەجێ كراون.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار