٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''ساڵی ڕابردوو لە دھۆک ڕەزامەندی لەسەر ١٢٥ پڕۆژەی وەبەرھێنان دراوە''

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک، ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندی لەسەر ١٢٥ پڕۆژە دراوە و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەبەرھێنانی دھۆکیش دەڵێت : ''پڕۆژەکان، زۆربەی کەرتەکان لەخۆ دەگرن و  ئەمساڵیش ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران دەکرێت.''

فەلاح حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەبەرھێنانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ساڵی ڕابردوو کەرتی وەبەرھێنان گەشەی زۆری بەخۆیەوە بینی و ساڵی ڕابردوو لە سنووری دھۆکیش ١٣١ پڕۆژە پێشکەشی وەبەرھێنان کراوە و لەو ژمارەیە ١٢٥ پڕۆژەی وەبەرھێنان ڕەزامەندییان لەسەر دراوە و ١٦ پڕۆژەش مۆڵەتی فەرمییان وەرگرتووە و کەوتووەتە واری جێبەجێکردن و کارکردن تێدا بەردەوامە و سەرمایەی وەبەرھێنانیش لە ساڵی ڕابردوودا ١٠٥ ملیۆن دۆلار بووە.''

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەبەرھێنانی دھۆک دەشڵێت: ''ئەو پڕۆژانەی ڕەزامەندییان لەسەر دراوە لە قۆناقی بڕینی ڕێکارە یاساییەکاندان بۆ ئەوەی مۆڵەتی فەرمییان پێ بدرێت و ئەوانیش دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێت.''

فەلاح حاجی ڕوونیشی کردەوە: ''پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە دھۆک، زۆربەی کەرتە گشتییەکانی وەک تەندروستی و پیشەسازی و گەشتوگوزار و بازرگانی لەخۆ دەگرێت و ئێمەیش وەک وەبەرھێنان بەپێی یاسای وەبەرھێنان ئاسانکاری بۆ ھەموو وەبەرھێنەرێک دەکەین بۆ ئەوەی پڕۆژەکەی جێبەجێ بکات.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار