مه‌سروور بارزانی ره‌زامه‌ندی دا به پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌و منداڵ و ئافره‌تانه

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی دا به پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به منداڵانی خانه‌كان و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌هۆی توندوتیژییه‌وه داڵده‌دراون.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد، "دوابەدوای راگەیاندنی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت، لەسەر داوای وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بە نووسراوی ژمارە 1314 لە 7/11/2022، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی دا بۆ دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو منداڵانەی لە خانەکانن و تەمەنیان دەگاتە سەرو 18 ساڵ و لە خانەکان نامێنن، وە بۆ ئەو ئافره‌تانه‌ی لە ماڵەكانی داڵدەدانی ئافرەتانی ھەڕەشەلێکراون و پاش چارەسەری کێشەکانیان کەسوکاریان وەریان ناگرنەوە."
به‌مجۆره‌ش سه‌دان كه‌س له‌و بڕیاره سوودمه‌ند ده‌بن و ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی زۆرباش بۆ ژیان و داهاتوویان.
ڕامان وریا




