چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسییەوە

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە جیا سەرەخۆشی لە هەریەکە لە خانەوادەی (حاجی بەکر محەمەد کوێخا حەسەن) و (هیوا سابیر فەرەج) و (مەلا ئەحمەد حەمەد خدر) و (شڤان سندی) دەکات.
بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی (حاجی بەکر محەمەد کوێخا حەسەن جۆبڵاخی)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی دیار و ناسراوی شارۆچکەی دوکان خوالێخۆشبوو (حاجی بەکر محەمەد کوێخا حەسەن جۆبڵاخی)مان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپەروەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانیی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
------------------------------------------
به‌ڕێزان خانەوادەی (هیوا سابیر فەرەج)
بە دڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و مامی هەڤاڵمان (کاروان محەمەد سابیر)، خوالێخۆشبوو (هیوا سابیر فەرەج) ناسراو بە (هیوای حاجی سابیر)مان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەر و کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
------------------------------------------
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی مامۆستا (مەلا ئەحمەد حەمەد خدر)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و مامۆستای ئایینیی دیار و ناسراو خوالێخۆشبوو (مەلا ئەحمەد حەمەد خدر) ناسراو بە (مەلا ئەحمەد قادراوەیی)مان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەر و بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانیی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
------------------------------------------
هەڤاڵی به‌ڕێز (شڤان سندی) بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیی زاخۆ
بە دڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و خانه‌واده تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




