٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە مەبەستی گەیاندنی داواکاریی ئاوارەکان شاندێکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەکان لە دهۆک گوتی، بە مەبەستی گەیاندنی داواکاریی ئاوارەکان، بڕیارە لەم مانگە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، چونکە حکوومەتی عێراق بڕیاری گەڕانەوەی ئاوارەکانی داوە بێ ئەوەی هیچ ئالیەتێک دابنێت.

پیر دەیان جەعفەر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هاوکارییەکانیان بۆ ئاوارەکان ڕاگرتووە و ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری بۆ ئاوارەکان بەپێی پێویست و توانای خۆی بۆیان دابین دەکات، چونکە حکوومەتی عێراقیش هاوکارییان ناکات.''

بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەکان لە دهۆک گوتیشی: ''ساڵی ڕابردوو شاندێکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد و بەڵێنی هاوکارییان دا، بەڵام پێویستە بە کردار ئەو کارە بکرێت، بۆیە بڕیارە لەم مانگە جارێکی دیکە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەیاندنی داواکاریی ئاوارەکان سەردانی بەغدا بکەنەوە.''

گوتیشی: ''حکوومەتی عێراق بەردەوام بڕیار دەدات، ئاوارەکان بگەڕێنەوە بەبێ ئەوەی ئالیەتێک بۆ گەڕانەوەیان هەبێت و ئاوارەکانیش ئامادە نین بگەڕێنەوە بەو شێوەیە، بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەزۆر هیچ کەسێک ناگەڕێنێتەوە.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار