عه‌لی ته‌ته‌ر: زۆرینه‌ی پڕۆژه‌كانی سێ ساڵی رابردوو له گوند و لادێكان بوون

دهۆك-KDP.info- عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا زۆینه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له سنووری پارێزگاكه ئه‌نجامدراون، له سنووری گوند و لادێكان بوونه و ناكرێت ره‌نج و ماندووبوونی گوندنشینانی هه‌رێمی كوردستان له‌بیربكرێت و پێویسته خزمه‌تیان بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له‌میانی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له ناحیه‌ی دینارته‌ی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، زۆرینه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا له سنووری پارێزگای دهۆك ئه‌نجامدراون، له سنووری گوند و لادێكانی پارێزگاكه بوونه. گوتیشی، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار جه‌ختی له خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی به‌بێ جیاوازی كردووه‌ته‌وه.
پارێزگاری دهۆك له‌میانی وتاره‌كه‌یدا ستایشی رۆڵی گوندنشینانی هه‌رێمی كوردستان له خه‌بات و شۆڕشه‌كانی گه‌لی كوردا كرد و به‌پێویستی زانی له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌بێ جیاوازی خزمه‌تیان بكرێت.
رێوار محه‌مه‌د ره‌شید




