ڕۆژی چوار شەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە كە ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی 4 ی 1ی 2023، دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.
هەروەها لە خشتەی هاوپێچدا هاتووە كە دابەشكردنەكە بە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەكات و لە ڕۆژانی 24 و 25 ی 1 ی 2023 بە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.

ڕامان وریا




