60 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵ سەردانی هەولێریان کردووە

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی گەشتوگوزاری هەولێری گوتی، بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە نزیکەی 60 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردبوو، کە ژمارەکە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردبوو.
نەریمان فازڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمساڵ بۆ پشووی سەری نزیکەی 60 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە، کە زۆرینەی خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بوون و ئامادەکاریی باشیش کرابوو بۆ پێشوازی لێیان و بێ گرفت بوون، بۆیە ئەمساڵ خزمەتێکی باشی گەشتیاران کرا لە هەموو ڕوویەکەوە.''
گوتەبێژی گەشتوگوزاری هەولێر ڕوونیشی کردەوە: ''ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ژمارەی گەشتیاران زیادی کردبوو، کە ئەو ئامارە لە 25/12/2022 تا 2/1/2023یە.''
گوتیشی: ''کۆی گشتیی هاتنی گەشتیاران لە ساڵی ڕابردوو دوو ملیۆن و 752 هەزار گەشتیار بوون.''
بڵند ئیبراهیم




