٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت نزیکەی 2 ملیار دیناری بۆ هەولێر تەرخان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشه‌ممە بڕیاری دا نزیکەی 2 ملیار دینار بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی لافاو لە هەولێر تەرخان کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی ملیارێک و 985 ملیۆن دینار دا، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەریی لافاو لە گوندی گردجووتیار لە نزیک شاری هەولێر.

ڕاشیگەیاند: ئەم گوژمەیە بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێ دەکرێت.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار