٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ KDP: سەری ساڵ بەپێی ئەو پلانەی دانرابوو بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی بۆ سەری ساڵ لە هەولێر دانرابوو، 100% وەکو خۆی جێبەجێ کرا و هەولێر سەری ساڵی بە ئارامی و بێ هیچ رووداوێکی نەخوازراو بەڕێکرد.

عەمید دلێر نەجاڕ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەو پلانەی بۆ سەری ساڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دانرابوو، 100% وەکو خۆی جێبەجێ کرا، شاری هەولێریش خۆی شارێکی ئارام و شاری پێکەوەژیانە و پلانەکەش بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس و گشت هێزە ئەمنییەکانی دیکە جێبەجێ کرا، کە لە 23/12/2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە لە ئامادەباشیدا بوون لە هەموو ناوچەکانی هەولێر، بە تایبەت ئەو شوێنانەی ئاهەنگیان تێدا ساز کرا.

نەجاڕ گوتیشی: "لە شەوی سەری ساڵد زۆر بە شێوەیەکی بەرچاو هێزەکانمان لە هەولێر بڵاوەیان پێکرا، بۆ ئەوەی هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوو نەدات و خۆشبەختانەش هەولێر سەری ساڵی بە ئارامی و بێ ڕوودانی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو بەڕێکرد".

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونیشی کردەوە، لە سەری ساڵدا هیچ ڕووداوێکی نەخوازراوی لەو شێوەیە ڕووی نەداوە، کە جێی باسکردن بێت و زۆر بە باشی بۆنەکە بەڕێوەچوو بەپێی ئەو پلانەی دانرابوو.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار