پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیان و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیانى خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. ئازاد عوبێد، مامۆستاى به‌شى مێژووى كۆلێژى ئه‌ده‌بیاتى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین و مێژوونووسى ناودارى كوردستان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
له یه‌زدانى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت. یاد و جێپه‌نجه‌ى خوالێخۆشبوو د. ئازاد عوبێد به خه‌بات و نیشتمانپه‌روه‌رى و به‌رهه‌م و خزمه‌تى ئه‌كادیمیى خۆى، هه‌میشه به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
202/12/27




