٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا پێشمەرگە گەورەترین داستانی لە شارستێن تۆمار کرد

سەرچاوە: KDP.info

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی جافایەتی لە گوندی شارستێن گەورەترین ھێرشی ڕژێمی ئەوکاتی عێراقیان تێک شکاند و زیانی گەورەیان بە ھێزەکانی دوژمن گەیاند. فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێ، پێشمەرگە لە شارستێن نەبەردییەکی گەورەیان تۆمار کرد.

نەسرەدین مستەفا، فەرماندەی پێشمەرگە و بەشدار لە داستانی شارستێن دەڵێت: ''پێش شەڕەکە نامەیەک گەیشتە دکتۆر کەمال کەرکووکی کە ئەوکات فەرماندەی پێشمەرگە بوو لە دەڤەرەکە، گوایە ھێزەکانی دوژمن پێشڕەوی دەکەن و ھێزێکی گەورە گەیشتووەتە سێدەر و بەرەو سەنگەرەکانی پێشمەرگە دێت، ھێزەکانی پێشمەرگە دابەش کران و کەوتینە ئامادەباشی، من ئەوکات لە شارستێن بووم.''

فەرماندەکەی پێشمەرگە دەشڵێت: "ڕۆژی ٢٦/١٢/١٩٧٦ ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری قەزای دووکان لە شارستێن بووین، لە بەرەبەیاندا ھێزەکانی دوژمن ھێرشیان کردە سەرمان، بەڵام ھێزەکانی پێشمەرگە لێیان ھاتنە دەست و شەڕێکی سەخت لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا بەڕێوە چوو، پێشمەرگە بە شێوەیەک ھێزەکەی دوژمنی تێک شاکاند کە داستانێکی کەموێنە لە مێژوودا تۆمار کرا.''

ئەو بەشداربووەی داستانی شارستێن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەھۆی ئازایەتیی پێشمەرگەوە زیانی زۆر گەورە بەر ھێزەکانی دوژمن کەوت و دەیان سەرباز و پلەداریان لێ کوژرا و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازییان لەناو برا، بەداخەوە لەو نەبەردییەدا حەوت پێشمەرگە شەھید بوون کە یەکێک لە پێشمەرگە شەھیدەکان برای خۆم بوو، ھەر لەو شەڕەدا من و دکتۆر کەمال کەرکووکی بریندار بووین.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار