٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 128 پڕۆژە جێبەجێ کراون

سەرچاوە: KDP.info

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاشکرای کرد، ئەمساڵ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 128 پڕۆژە لە چەندین سێکتەری جیاواز جێبەجێ کراون.

هەژار حەکیم بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمساڵ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 128 پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ کراون لە سنووری  قەزاکانی سۆران و مێرگەسۆر و ڕەواندز و چۆمان بە جۆرێک کە لە سۆران 67 پڕۆژە و لە مێرگەسۆر 28 پڕۆژە ولە ڕەواندز 14 پڕۆژە و لە چۆمانیش 18 پڕۆژە.''

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتیشی: ''پڕۆژەکانیش لە بواری ڕێگاوبان و بینا و ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و بوارەکانی دیکەدا بوون.''

گوتیشی: ''ئەمساڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی باشی بۆ تەرخان کردبووین و پڕۆژەی زۆر باش لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ کراون.''

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار