٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فارس عیسا بۆ KDP: ئەو دەنگۆیە ڕاست نییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، رێگری نییە بۆ ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان و ھەر کاتێک رێکارەکان تەواو بن، پارەکە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "ھەر کاتێک رێکارە ئیدارییەکان بۆ ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراقەوە تەواو بێت، پارەکە ڕەوانە دەکرێت و ھیچ رێگرییەک نییە".

عیسا ڕوونیشی کردەوە: "ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەکرێت کە وەزیری دارایی رێگرە لەوەی پارەکە ڕەوانە بکرێت و رازی نییە، ڕاست نییە، چونکە حکوومەت بڕیاری ناردنی ٤٠٠ ملیار دیناری بۆ ھەرێمی کوردستان داوە و بڕیارەکەش دەرچووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت رێکارەکان تەواو بکرێن و پارەکەش ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت".

بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ٤٠٠ ملیار دینار بۆ مانگی ١١ و ١٢ی ئەمساڵ ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ مووچەی فەرمانبەران، چونکە بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ پێویستە حکوومەتی عێراق مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ مووچە و ئەمساڵیش تەنھا دوو جار ٢٠٠ ملیارەکە ڕەوانە کراوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار