پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین و، ئومێدەوارین ئەو جەژنە بە ئارامی و ئاسوودەیی بەسەربەرن و مایەی خێر و خۆشی و بەختەوەری بێت بۆ هەموولایەک.
لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت لەسەر هەمەڕەنگی و فرە پێکهاتەیی کۆمەڵگای کوردستانی دەکەینەوە و داواکارین لە هەموو لایەک هەوڵ بدەن بۆ بەهێزترکردنی کولتووری پێکەوەژیان و لێبوردەیی لە نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین، بە هیوای جەژنێکی بەختەوەر.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٤ـی١٢ـی٢٠٢٢




