نێچیرڤان بارزانى، كریسمس پیرۆز ده‌كات

یادى كریسمس، جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح، سڵاوى خواى لێ بێت، به گه‌رمى له هه‌موو خوشك و برایانى مه‌سیحى له كوردستان، عێراق و ته‌واوى جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى جه‌ژنێكى پڕ له شادى و كامه‌رانییان بۆ ده‌خوازم. هیوادارم جه‌ژن له كه‌ش و دۆخێكى ئارام‌دا بكه‌نه‌وه و پشوویه‌كى خۆش به‌سه‌ر به‌رن.
له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به لانه و سه‌رزه‌مینى فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى و ته‌بایى له‌نیوان هه‌موو پێكهاته ئایینى و نهتهوهیییهكانیدا ده‌مێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ خوشك و برایانى مه‌سیحیمان و ته‌واوى پێكهاته‌كان، هه‌موومان پێكه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ بنیاتنانى ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان، بۆ وڵاتێك كه ماف و ئازادى بۆ هه‌موو هاووڵاتییانى له هه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن، بپارێزێت.
جه‌ژنى له‌دایكبوونى مه‌سیح له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى و ئاشتى بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى بگه‌ڕێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان
2022/12/24




