٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)

سەرچاوە: KDP.info

بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن و پشوو لە خۆشی و شادیدا بەسەر ببەن.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبودەیی و میانەڕەویی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بژین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار