٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی قەزای زاخۆ: حکوومەت بۆ ئەمساڵ 38 ملیار دیناری بۆ تەرخان کردبووین

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ -KDP.info- قایمقامی قه‌زای ناوەندیی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ گوتی، ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گوژمەی 38 ملیار دینار نزیکەی 32 پڕۆژەی زۆر باشمان ئەنجام داوە، لە هەموو سێکتەرە جیاوازەکاندا و پلانی خۆشمان بۆ ساڵی نوێ ئامادە کردووە.

قایمقامی قه‌زای ناوەندیی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، مشیر محه‌مه‌د، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئه‌مساڵ له‌ سنووری قه‌زای ناوەندیی زاخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 38 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان کردبووین و نزیکه‌ی 32 پڕۆژه‌ی زۆر باشمان پێ ئه‌نجام داوه‌، پڕۆژەکانیش لە هەموو سێکتەرەکاندا بوون، که‌ ڕێگاوبان و نه‌خۆشخانه‌ و قوتاپخانه‌ و ئاو و کاره‌با و سێکتەرەکانی دیکەش لەخۆ دەگرێت.''

گوتیشی: ''جگه‌ له‌وه‌، ئێمه‌ وه‌کوو زاخۆ پلانی خۆمان ئاماده‌ کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بودجه‌مان بۆ ته‌رخان بکات و پڕۆژه‌ی نوێ له‌ زاخۆ ئه‌نجام بده‌ین.''

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار