٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جوان ڕۆژبەیانی: هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەڵێت، لەگەڵ کاراکردنەوەی لیژنەی ماددەی140 هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکان بۆ ئەوەی خەڵک نەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

جوان ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای دەستبەکاربوونی حکوومەتی نوێی عێراق بڕیار لەسەر کاراکردنەوەی لیژنەی باڵای ماددەی 140ی دەستووری عێراق دراوە و ئەرکی ئەو لیژنەیە ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانە، بەداخەوە لەگەڵ ئەو بڕیارە هەوڵێک هەیە بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ئەمنیی ئەو ناوچانە.''

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان دەشڵێت: "هەوڵەکە بۆ ئەوەیە وا پێشان بدرێت ڕەوشی ئەمنیی ئەو ناوچانە ئاڵۆزە بۆ ئەوەی خەڵکی ڕەسەن نەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و جووڵەی چەکدرانی داعشیش بەو ئاراستەیە ڕەوشەکە ئاڵۆز بکەن.''

ڕۆژبەیانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پێویستە ڕێکەوتنی ئەمنیی نێوان هەرێم و بەغدا جێبەجێ بکرێت و وەک بڕیار بوو سوپا و هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەی بۆشاییی ئەمنی هەیە یەک بگرنەوە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ڕەوشی ئەو ناوچانە، هەروەها ئەرکی لیژنەی ماددەی 140 ئەوەیە پەلە بکات لە ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ئەو ناچانە.

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار