عه‌لی حوسێن بۆ KDP: کۆنفڕانس لە لق و ناوچەکان دەکرێت

سلێمانی-KDP.info- به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن لە هەر شوێنێک پێویست بێت و، لە داهاتووشدا کۆنفڕانس لە لق و ناوچەکان دەکرێت، هەروها هەر مەکتەبێکی رێکخستن چوار ئەندامی دەبێت، کە بەپێی هەڵبژاردن دیاری دەکرێن.
عه‌لی حوسێن، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گۆڕانکارییه‌کان به‌رده‌وامن له لقه‌کان و ئۆرگانه‌کان و له هه‌ر شوێنێکیش پێویست بێت گۆڕانکاری ده‌کرێت و دیراسه‌ی ده‌که‌ین، چونکه گۆڕانکاری له مه‌کته‌بی رێکخستنه‌کان و لقه‌کان کراوه، بێگومان له ئاینده‌دا که کۆنگره کراوه، کۆنفڕانسیش ده‌که‌ین له لق و ناوچه‌کان و مه‌کته‌ب رێکخستنه‌کان، ئه‌مه‌ش کاتی پێویسته و به‌پێی دۆخی گونجاو ده‌کرێت".
عه‌لی حوسێن گوتیشی: "گۆڕانکارییه‌کان به‌پێی پێویست ده‌کرێن، له مه‌کته‌بی رێکخستنیش ئه‌گه‌ر کۆنفڕانس کرا، چوار که‌س ده‌بنه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی رێکخستن، ئه‌ویش به هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و بۆ مه‌کته‌بی رێکخستنه‌کانیش به تایبه‌ت سلێمانی، دوو یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستن دیاری کراون".
بڵند ئیبراهیم




