سه‌رۆك وه‌زیران میلۆنى،سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتى ڕۆما ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 2022/12/23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو جیۆرجیا میلۆنى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا كرد كه به یه‌كه‌م سه‌ردانى فه‌رمى بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ورووپا، هاتووه‌ته عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، پیرۆزباییى كریسمس و سه‌ركه‌وتن و وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى له خاتوو میلۆنى كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئیتالیا دووپات كرده‌وه بۆ هاریكارى و پشتگیریى سه‌ربازى و سیاسى و مرۆیى و هاریكارى هاوبه‌شى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران خاتوو میلۆنى، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى گرنگییه‌كى تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به‌هێزى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى بۆ عێراق و ناوچه‌كه به گرنگ زانى، هه‌روه‌ها پشتگریى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسان ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى عێراق و سووریا، بۆیه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستییان به به‌رده‌وامیى پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ له‌ناوبردنى یه‌كجاریه‌كیى داعش، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیتالیا و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. هه‌ر له‌م میانه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران خاتوو میلۆنى، به فه‌رمى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانى ڕۆما بانگهێشت كرد.
به‌رنامه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران خاتوو میلۆنى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئیتالیا له چوارچێوه‌ى هاوبه‌پمانیى نێوده‌وه‌ڵه‌تیى دژى داعش له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌یى و ڕۆڵى ناتۆ له عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان به‌تایبه‌تى مه‌سیحى و ئێزدییه‌كان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكرایینا و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




