٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کارگەیەکی گەورەی بەرھەمھێنانی ئاوی میوە لە دھۆک لە بواری جێبەجێکردن دایە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتووکاڵی دھۆک گوتی، لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەکەرتی کشتووکاڵ و ساخکردنەوەی بەرھەمی ناوخۆی جووتیاران، کارگەیەکی ئاوی میوە لە پارێزگای دھۆک لە بواری جێبەجێکردن دایە و ساڵی داھاتوو تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت جووتیارانی دەڤەرەکە.

بەڕێوەبەری کشتووکاڵی دھۆک ئەحمەد جەمیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەچوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی کشتووکاڵ و ساخکردنەوەی بەرھەمی ناوخۆی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان خواستێکی زۆر لە دەرەوە لەسەر بەرھەمەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بۆیە ئێمە پلان و بەرنامەمان ھەیە و کاری بۆ دەکەین بۆ ئەوەی ساڵی داھاتوو بەرھەمی خۆمان لەوانە ترێ و سێو ھەناردەی دەرەوە بکەین".

ئەحمەد جەمیل گوتیشی: "جگە لەوەی کار بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆ بۆ دەرەوە دەکەین و ئێستا لە مانگێشکێ کارگەیەکی گەورەی بەرھەمھێنانی ئاوی میوەش لە بواری جێبەجێکردن دایە، بۆ ئەوەی بتواندرێت میوەی ناوچەکە ساخبکرێتەوە و بکرێتە ئاوی میوە کە ئەوەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ناوچەکە".

جەمیل ڕوونیشیکردەوە: "ئێستا کارکردن لەو کارگەیە بەردەوامە و ساڵی داھاتوو تەواو دەبێت و دەکەوێتە کار و بەرھەمی دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار