دکتۆر سالار سەردانی حاجی حاجی برایم و کەمال شاکر و حەیدەر فەیلی كرد

ههولێر-KDP.info- دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی ھەریەک لە تێکۆشەرانی گەلەکەمان ( کەمال شاکر، حاجی حاجی برایم و حەیدر فەیلی)ی کرد و هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن، تایبەت بەڕێزان کەمال شاکر و حەیدەر فەیلی، کە ماوەیەکە باری تەندرووستییان ناجێگیرە.
بەجیا لە هەریەک لەو دیدارانەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دوایین ڕووداو و پێشھاتەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیانەوە هەر یەک لەو تێکۆشەرە ناسراوەنە خۆشحاڵبوون بە سەردانەکە و ھیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکی نوێ بۆ دکتۆر سالار عوسمان خواست.





