بۆ بڕیاردان له ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كاره‌با كۆبووینه‌وه

به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكراى ده‌كات، ڕه‌زامه‌ندیى وه‌زیرى كاره‌باى عێراقیان وه‌رگرتووه بۆ جێبه‌جێكردنى ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى كاره‌با له شنگال، زوممار، سنونێ، قه‌حتانیه و شێخان.
مه‌حما خه‌لیل، په‌رله‌مانتارى پارتى و سه‌رۆكى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌باى شنگال و سنونێ و قه‌حتانیه و زوممار و شێخان له‌باره‌ى كێشه و گرفته‌كانى كاره‌باى سنووره‌كه، له‌گه‌ڵ زیاد عه‌لى فازڵ وه‌زیرى كاره‌باى عێراق كۆبووینه‌وه و تێیدا ژماره‌یه‌ك بڕیار دران".
خه‌لیل ئاماژه‌ى به بڕیاره‌كان دا و گوتى: "بڕیار درا به دروستكردنى وێستگه‌یه‌كى 132 kv كاره‌با له شنگال كه له سه‌رده‌مى تیرۆریستانى داعش تێكدراوه، هه‌روه‌ها دروستكردنى دوو وێستگه‌ى تریش به هه‌مان شێوه له سنونێ و شێخان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ڕوونیشی کردەوە: "رێككه‌وتین له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنى وێستگه‌ى نه‌سر و ڕاكێشانى هێڵى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با به درێژیى 8 كم، له‌گه‌ڵ به‌گه‌ڕخستنى وێستگه‌ى جه‌زیره كه له سه‌رده‌مى تیرۆریستانى داعش وێران كراوه له‌گه‌ڵ ڕاكێشانى هێڵى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با به درێژیى 32كم بۆى، هه‌روه‌ها نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هێڵى دابه‌شكردنى كاره‌باى نێو شنگال و كۆمه‌ڵگاكان و زوممار كه تێكچوون یاخود كۆن بوون، له‌گه‌ڵ زیادكردنى كاتى پێدانى كاره‌با و، دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رى پێویستى كاره‌با بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان".
سه‌باره‌ت به كاتى ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌كانیش، مه‌حما خه‌لیل باسى له‌وه كرد: "وه‌زیرى كاره‌بای عێراق گوتی كه له‌نێو بودجه‌ى 2023ی عێراقدا پاره بۆ پڕۆژه‌كان و دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رى نوێى كاره‌با دێته ته‌رخانکردن و دواتر جێبه‌جێ ده‌كرێت".
نەشوان بەرزنجی




