ڕێگای قەرەناز بۆ کەورەسۆر بەفەرمی کرایەوە

بەردەڕەش -KDP.info- سەرپەرشتیاری دروستکردنی ڕێگای قەرەناز-کەورەسۆر لە سنووری قەزای بەردەڕەش گوتی، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک ڕێگاکە دوای تەواوبوونی بەفەرمی کرایەوە کە زیاتر لە20 گوند سوود لەو ڕێگایە وەردەگرن.
ئەندازیار مونیرە ئەزوەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک ڕێگای قەرەناز بۆ کەورەسۆر کە درێژییەکەی 44کم دەبێت و گوژمەی 19 ملیار و400 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کرابوو دوای کۆتاییهاتنی ڕێگاکە کرایەوە و کەوتە خزمەت هاووڵاتییانی ناوچەکە.''
سەرپەرشتیاری دروستکردنی ڕێگای قەرەناز-کەورەسۆر گوتیشی: ''ڕێگاکە زۆر گرنگە بۆ ناوچەکە و زیاتر لە 20 گوند سوود لەو ڕێگایە وەردەگرن، کە ئێستا تەواو بووە و خەڵکی ئەو گوندانە دەتوانن هاتوچۆ لەو ڕێگایە بکەن، چونکە بەفەرمی کراوەتەوە.''
ئەزوەر باسی لەوەش کرد: ''چاودێریی ڕێگاکەش دەکەین و لە هەر شوێنک کەموکووڕی هەبێت چاکی دەکەینەوە، چونکە دوای کە تەواو بوو قاتێکی دیکەی قێریشمان لێی داوەتەوە بۆ ئەوەی زوو تێک نەچێت و تەمەنی درێژتر بیت.''
بڵند ئیبراهیم




