ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی: سەردانی یەکیتی و چەند حزبێکی دیکە دەکەین
__2022_12_20_h17m36s5__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی نوێی هه‌یه بۆ گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تێبینییان هه‌بێت له‌سه‌ر حكوومه‌ت، ده‌توانن له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان لەگەڵ پارتیدا باسی بكه‌ن، به هه‌مان شێوه‌ش ڕه‌نگه پارتی قسه‌ی خۆی هه‌بێت و ڕه‌خنه‌یشی هه‌بێت، ده‌كرێت ئه‌م بۆچوونانه له یه‌كتری نزیك بكرێته‌وه له كۆبوونه‌وەدا.
دوای كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیار دراوه كه گفتوگۆ له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ده‌ست پێ بكات، به‌تایبه‌تی لەگەڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. له‌م بارەیە‌وه، عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمه هاوپه‌یمانین و به‌رپرسیاره‌تیی هاوبه‌ش و ئه‌ركی قورسی قۆناغه‌كه‌مان له پێشه، ئێمه دوو حزبین، ئه‌گه‌ر له به‌غداش به جیاوازی بیر بكه‌ینه‌وه، ئاساییه، به‌ڵام له كوردستان خاڵی هاوبه‌ش و به‌رپرسیاره‌تیی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شانه، گرنگ ئه‌وه‌یه دیالۆگ شوێنی ئه‌م شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنه بگرێته‌وه، په‌نابردن بۆ ڕاگه‌یاندن و یه‌كتری تۆمه‌تباركردن سوودی نابێت".
گوتیشی: ''پارتی دیموكراتی كوردستان دوای كۆنگره بڕیاری داوه سه‌ردانی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات و ده‌ست كراوه به سه‌ردان و دیداری حزبه‌كان، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و چه‌ند حزبێكی دیكه ماون، سه‌ردانی ئه‌وانیش ده‌كه‌ین و چاوەڕوانی وه‌ڵامی فه‌رمیی یه‌كێتیین بۆ ڕۆژی كۆبوونه‌وه كه ئه‌گه‌ر پێش سه‌ری ساڵ ئه‌نجام نه‌درێت، دوای سه‌ری ساڵ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، به زمانی دیالۆگ ده‌توانین گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، پێمان وایه ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا كوردستان و عێراقی تێدایه، پێویستی به پشوو فراوانی هه‌یه و ئه‌م لێکگه‌یشتنه ته‌نیا بۆ پارتی و یه‌كێتی نییه، حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن هه‌موویان ده‌بێت هاوبه‌ش بن.''
ئه‌وەیشی خسته ڕوو: تا ئێستا پەیوەندیی بەردەواممان لەگەڵ یەکێتی هەیە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەوەیە کۆمەڵێک گرفت هەیە بە گفتوگۆی ڕۆژانە چارەسەریان بکەین و بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت و هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن خزمه‌تی دۆخه‌كه ناكات، ده‌بێت ئه‌م دوو حزبه به یه‌كه‌وه دابنیشن و گفتوگۆ بكه‌ن.''
ده‌شڵێت: به‌رپرسیاره‌تیی دۆخه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت كه به یه‌كه‌وه بین، پارتی هه‌نگاو به هه‌نگاو دێته پێشه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه‌كان و له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی چاره‌سه‌ریی دۆخه‌كه.''
هاوكات، نازم هه‌ركی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ڕێكخستنی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له مووسڵ و ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''پارتی و یه‌كێتی به‌رپرسیاره‌تیی دۆخه‌كه‌یان له‌سه‌ر شانه و پارتی له‌دوای كۆنگره بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كۆبوونه‌وه بكات و لایه‌نه‌كان نزیك بكاته‌وه له یه‌كتری، به‌تایبه‌تی لێکگه‌یشتن و گفتوگۆی پارتی و یه‌كێتی كه شه‌ریكی سه‌ره‌كیی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ن و ئه‌گه‌ر جۆرێك له نیگه‌رانی و لێكنه‌گه‌یشتن هه‌بێت، ئه‌وه هه‌ردوولا ده‌توانن گرفته‌كانیان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ باس بكه‌ن، پارتی هیچ كاتێك ڕای نه‌كردووه له گفتوگۆ، هه‌میشه دیالۆگی پێ چاره‌سه‌ر بووه، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه خراپ بێت، هه‌موومان لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین و هه‌میشه تیمی پارتی‌یش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رگای كۆبوونه‌وه و گفتوگۆی كراوه بووه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی به‌شدار له حكوومه‌ت و له ئاستی حزبیش پارتی ده‌رگای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان كراوه‌یه.''
ڕایشیگه‌یاند: ''هه‌نگاوه‌كانی پارتی بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان دڵخۆشكه‌ر و ئومێدبه‌خشن و ده‌توانرێت به‌م ئومێده‌وه لێکگه‌یشتن و كۆبوونه‌وه بگاته ئامانجێكی زۆر باش، له ئاستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شەڕی میدیایی و جۆرێك له خاوبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی باشتر بڕەخسێت.''




