ئانۆ جه‌وهه‌ر: كریستیانەکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست حه‌سوودی بە ژیانی ئێمە دەبەن

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبێک لەژێر ناونیشانی ''ڕۆڵی زانایانی ئیسلامی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش''دا لە هەولێر ڕێوڕەسمێکی بەڕێوە برد کە تێیدا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە ''نموونەی جوانی ئیسلامی کوردەواری'' کرد کە بواری ڕەخساندووە بۆ ئەوەی پێکهاتەکان هەست بە پشتیوانیی پێکهاتەی زۆرینە بکەن و بتوانن لەسەر خاک و زێدی باپیرانیان بمێننەوە و پارێزراو بن.
ئانۆ جه‌وهه‌ر جەختی لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە و گوتی: ''باوەڕ بكه‌ن كریستیانه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست حه‌سوودیمان پێ ده‌به‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ناو كوردی موسڵماندا ده‌ژین.''
ڕامان وریا




