٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە فەهمی بورهان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی (مەلا بورهان)ـی باوکی.

بەڕێز فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم:

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مەلا بورھان)ی باوکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار