٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆك بارزانی و كونسوڵی ئوردن دۆستایه‌تیی مێژوویی هه‌ردوولایان دووپات كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فوئاد ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان شانشینی ئوردن و گەلی کوردستان و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا کرایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار