دەستەی ئاماری هەرێم: حکوومەت بۆ پلانەکانی خۆی سوود لە ئاماری نوێی ڕێژەی دانیشتووان وەردەگرێت

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان گوتی، ئامارێکی تازەی دانیشتووانی هەرێم ئامادە کراوە و ڕێکارەکان تەواو بوون بۆ ئەوەی ڕایبگەیەنین، کە سوودێکی زۆری بۆ حکوومەت دەبێت بۆ ئەوەی پلانەکانی خۆی لەسەر دابنێت و هەرکاتێکیش داتای نوێمان بەدەست بگات ژمارەی دانیشتووان نوێ دەکەینەوە.
سهرۆکی دهستهی ئاماری ههرێمی کوردستان، سیروان محهمهد، بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئامارێکی نوێی ڕێژهی دانیشتووانی ههرێمی کوردستان ئاماده کراوه و ههموو ڕێکارهکانی تهواو بوون و ماوه ڕایبگهیەنین، که ئامارێکی زۆر باشه بۆ ئهوهی پلانی لهسهر دابندرێت.''
سیروان محەمەد گوتیشی: ''ئەوەی دەستەی ئامار کە خەمڵاندندن دەکات بۆ دانیشتووان لەسەر بنەمای ئەو ڕووپێوانەیە کە چەند ساڵی ڕابردوو کردوومانە و پێشبینی دەکەین ژمارەی دانیشتووان لە 2025 و 2030 و 2035 و 2040 چەند دەبێت و بەو ئاراستەیە بڕوات، بەڵام هەرکاتێک داتای نوێمان بەدەست گەیشت لە ڕووی قەبارەی خێزان و لە ڕووی دیکەوە و هەر داتایەکی نوێ کە کاریگەریی هەیە لەسەر ژمارەی دانیشتووان ئەو خەمڵاندندنە نوێ دەکرێتەوە، بۆیە ئەو خەمڵاندندنەی کراوە و ڕایدەگەیەنین لەگەڵ بوونی داتای نوێ مەرج نییە وەکوو خۆی بمێنێت.''
محەمەد ڕوونیشی کردەوە: ''هەرکاتێک داتای تازەمان بەدەست گەیشت و زانیمان کاریگەریی هەیە لەسەر خەمڵاندندنی ژمارەی دانیشتووان، دیسان ئامارەکە ئەبدەیت دەکرێتەوە، ئەمەش زۆر گرنگە و وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و ناوخۆ و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ دانانی پلانەکانی خۆیان سوود لەو ئامارانە وەردەگرن.''
بڵند ئیبراهیم




