نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى میرى قه‌ته‌ر سەردانی قەتەر دەکات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەردانی قەتەر دەکات و ئامادەی یاریى كۆتاییى جامى جیهانیى تۆپى پێ ده‌بێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/12/18 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر ده‌گاته ده‌وحه‌ى پایته‌خت.
له‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ته‌ك ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌ى وڵاتانى جیهان، ئاماده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى یاریى كۆتاییى جامى جیهانیى تۆپى پێ ده‌بێت.




