ئهمڕۆ ساڵح حهیدهر لە شوێنی عهبدولخالق بابیری دەستبەکار بوو

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یهكشهممه 18/12/2022، لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی پۆستەکان لە دوای کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵح حهیدهر لە شوێنی عهبدولخالق بابیری، وەک بەرپرسی لقی 20ی شێخانی پارتی دەستبەکار بوو.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەحموود محەممەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی پارتی، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەرپرسی لقی 20ی شێخانی پارتی کرا.
مەحموود محەمەد گوتی: ''بە ناوی خۆم و ھەموو ھەڤاڵانم لە دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی، زۆر سوپاسی ھەڤاڵی خۆشەویستمان کاک عهبدولخالق بابیری، دەکەین کە لەو ماوەیەی لەگەڵ ئێوە بووە کاری باشتان کردووە و ھیوادارم ئەو ڕوحیەتە بەردەوام بێت.''
مەحموود محەممەد گوتشی: ''كاك ساڵح حهیدهر بەرپرسی نوێتانە، ھیوادارم وەک چۆن ھاوکاری کاک عهبدولخالق بابیری بوون، بەو شێوەیەش ھاوکار و پشتیوانی کاک ساڵح حهیدهر بن.''





