٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: كار دەكەین بۆ ئەوەی كوردستان لانەی ئارامی هەمووان بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت، كاردەكەین بۆ ئەوەی وەك هەمیشە بێ جیاوازی كوردستان وڵاتی كۆكەرەوە و لانەی ئارامی هەمووان بێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: لە ڕۆژی جیهانیی كەمینەكاندا، جەخت لە فرەیی، پێكەوەژیان، لێبوردەیی و یەكترقبووڵكردنی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان و پاراستنی مافەكانیان دەكەینەوە.

هەروەها سەرۆكی هەرێمی كوردستان نووسیویەتی:  كار دەكەین بۆ ئەوەی وەك هەمیشە بێ جیاوازی كوردستان وڵاتی كۆكەرەوە و لانەی ئارامی هەمووان بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار