٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاری ئەحمەد: داوای درێژکردنەوەی داشکاندنی سزای نەبەستنی پێوەری ئاومان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەم حەفتەیە دواین وادەی لێخۆشبوونی حکوومەتە بۆ ئەو کەسانەی تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبووە. بەڕێوەبەری گشتیی ئاویش دەڵێت، داوایان کردووە وادەکە درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان زیاتر سوودمەند بن لە بڕیارەکەی حکوومەت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیاری حکوومەت بۆ داشکاندنی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو لە ڕۆژی ٢١ی مانگ کۆتایی دێت، ئێمە دیراسەتی بابەتەکەمان کردووە و پێشنیارمان داوەتە حکوومەت وادەکە درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتری ھاووڵاتییان سوودمەند بن لەو بڕیارەی حکوومەت و پابەند بن بە بەستنی پێوەری ئاو.''

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو گوتیشی: "لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەھۆی بڕیاری حکوومەتەوە نزیکەی ١٠%ی ڕێژەی ئەو ھاووڵاتییانەی بۆ بەستنی پێوەری ئاو سەردانی فەرمانگەکانی حکوومەتیان کردووە، زیادی کردووە، ئەوەیش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە خەڵک سوودمەند بوون لە بڕیاری حکوومەت.''

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی پێوەری ئاو لە بازاڕدا، ئاری ئەحمەد ڕوونی کردەوە: "لە بازاڕدا نزیکەی پێنج جور پێوەری ئاو ھەیە و خەڵک ئازادن چ جورە پێوەرێک دەکڕن، ئێمە ھاووڵاتییانمان سەرپشک کردووە چ جورە پێوەرێک دەبەستن، ئەوەیش بۆ ئەوەیە ھاووڵاتی ناچار نەکرێت بە کڕینی تەنیا یەک جۆر پێوەر و ئیستیغلال بکرێت.''

بەپێی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر ھاووڵاتییەک پێوەری ئاوی نەبەستبێت سزاکەی بە ڕێژەیەکی زۆر کەم دەکرێتەوە، لەوانەش لە سەنتەری شارەکان بۆ ھەر مانگێک ٨٠ ھەزار سزا دەدرێت کە بە گوێرەی داشکاندنەکە تەنیا ٢٠ ھەزاری وەردەگیرێت و بۆ دەرەوەی شارەکانیش مانگانە تەنیا ١٠ ھەزار وەردەگیرێت.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار