بە هەوڵی پەرلەمانتارانی پارتی چەندین پرۆژە لە دەشتی نەینەوا جێبەجێ دەکرێن

مووسڵ -KDP.info- ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئێستا ئەوان ڕەزامەندیی چەندین پرۆژەیان هێناوە بۆ دەشتی نەینەوا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکەونە واری جێبەجێکردنەوە.
شەریف سلێمان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەو پرۆژانە بریتین لە قیرتاوکرانی ڕیگا ناوخۆییەکانی ناوچە ئێزدییەکانی سەر بە ئەلقووش و دروستکردنی ڕیگای ناحیەی باعەدری- بەدریک و پرۆژەی ئاوی ناوچەی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا.''
ئاماژەیشی دا: ''ئێستا ئەوان لە هەوڵی هێنانەوەی ڕەزامەندیی چەندین پرۆژەی تردان، وەک دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ تەختی لە شێخان، چونکە ژمارەیەکی زۆری خەڵک سەردانی ئەم قەزایە دەکەن.''
ئەم ئەندام پەرلەمانە گوتیشی: ''پارتی هەموو هەوڵێک دەدات خزمەتگوزاری بگاتە ئەم ناوچانە و خزمەتی زیاتری ئەم ناوچانە و مووسڵ بکرێت.''
کـــاروان بـــاعەدری




