٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی خەبات: چەندین پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

خەبات -KDP.info- قایمقامی خەبات ئاشکرای کرد، ئەمساڵ بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار پڕۆژە لە سنووری خەبات جێبەجێ کراون و بڕیارە بۆ ساڵی ئایندەش چەندین پڕۆژە جێبەجێ بکرێن، لەوانەش نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکیی خەبات ھەولێر.

کوێستان ئەحمەد، قایمقامی خەبات، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای خەبات خراونەتە واری جێبەجێکردن و جگە لەو پارەیەی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی بۆ قەزای خەبات دابین کراوە، ناوە ناوە پڕۆژەی بچووکیش لە دەڤەری خەبات ئەنجام دراون و ڕەنگدانەوەی ھەبووە لەسەر بواری خزمەتگوزاری.''

قایمقامی خەبات دەشڵێت: ''یەکێک لە پڕۆژەکان نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکیی خەبات ھەولێرە کە ڕێگایەکی ستراتیژیی نێودەوڵەتییە و بەھۆی تێکچوونییەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە، بەڵام بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دەرچووە و ڕێگاکە بە شێوازێکی سەردەمیانە نۆژەن دەکرێتەوە.''

کوێستان ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "دەرخستە بۆ پڕۆژەکانی ساڵی نوێ کراوە لە سەنتەری قەزا و سێ ناحیە و دوو کۆمەڵگە چەندین پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن، دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی، دەیان پڕۆژەی دیکە لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و ڕێگاوبان و کارەبا و شارەوانی جێبەجێ دەکرێن.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار