٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحما خەلیل دەربارەی ڕێککەوتنی ھەولێر و بەغدا زانیاری ئاشکرا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق هیچ ڕیگەیەکی دیکە لە بەردەمیدا نەماوە جگە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، چونکە ئێستا ئەم حکوومەتە لە بەردەم بەرپڕسیاریەتییەکی گەورەدایە و دەبێت خۆی بسەلمێنێت کە گەورەترە لە هەموو گرووپ و هێزە نایاسایییەکان.

مەحما خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''کاتێک حکوومەتی عێراق پێک هێنرا و لە پەرلەمان دەنگیان لەسەری دا، یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی حکوومەت ئەوە بوو کە دەبێت ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت.''

ئاماژەیشی دا: ''ئێستا زەمینە لەبارە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و عێراق و لایەنە عێراقییەکان تا ئێستا لەسەر بەشی زۆری پرسەکان لە یەک نزیکن و هەموو لایەنە بەشداربووەکانی حکوومەت مولزەمن بە جێبەجێکردنی.''

گوتیشی: ''جێبەجیکردنی ڕێککەوتنی شنگال لە بەرژەوەندیی خەڵکی شنگالدایە، چونکە زیاتر لە هەشت ساڵە خەڵک لە ڕەوشیكی خراپ و ناخۆشدان، بۆیە دەبێت کۆتایی بەو دۆخە ناخۆشە بێت و وڵاتانی ئەورووپییش پشتیوانی لە جێبەجێکردنی دەکەن.''

کـــاروان بـــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار