٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەخۆشخانەیەک لە ناحیەی دینارتە دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- قایمقامی قەزای ئاکرێ ئاشکرایکرد، بڕیارە نەخۆشخانەیەکی حکوومی لە ناحیەی دینارتەی سەر بە ئاکرێ دروست بکرێت و دوای تەواوبوونی ھاووڵاتیان سوودمەند دەبن لە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان و زۆربەی بەشە پێویستەکانیش لەخۆ دەگرێت.

شەعبان خەلیل، قایمقامی ئاکرێ بە وەکالەت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەلایەن پارێزگاری دھۆکەوە ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی نەخۆشخانەیەک لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ دراوە و دوای تەواوبوونی خزمەتێکی بەرچاوی بۆ دانیشتووانی سنووری دینارتە دەبێت، چونکە سنوورێکی بەرفراوانی ھەیە و پێویستی بە دروستکردنی نەخۆشخانە ھەیە".

شەعبان خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "نەخۆشخانەی دینارتە بە شێوازێکی سەردەمیانە دروست دەکرێت و ھەموو بەشە پێویستەکانی نەخۆشخانەیەکی گشتی لەخۆدەگرێت، گوژمەی پارەی تەرخانکراویش بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی دینارتە یەک ملیار و ٢٨ ملیۆن دینارە و دوای رێکارەکانی یاسایی کارگێڕی دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار