٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کار بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزدی و پێکهاتەکانی تر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- دوای هاتنی داعش بۆ عێراق، زۆربەی ناوچەکانی داگیر کرد و هەرچی خراپکاری و تاوان هەبوو ئەنجامی دان، بەتایبەت لە ناوچەکانی پێکهاتەکان و بەتایبەتتر لە شنگال. بەپێی بۆچوونی شارەزایان، حکوومەتی هەرێم لەسەر هەموو ئاستەکان کار بۆ بەجێنۆسایدناساندنی ئەو کۆمەڵکوژییەی دژی ئێزدی و پێکهاتەکانی تر دەکات.

نێچیرڤان سولەیمان، گوتەبێژی دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان لەسەر تاوانەکانی داعش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستانی گوت: ''لە دوای ئەو تاوانانەی داعش لە شنگال و ناوچەی پێکهاتەکان ئەنجامی داون، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر دوای ئەو تاوانە دەستبەجێ دەستی بە دامەزراندنی دەستەیەک کرد بۆ بە بەڵگەکردنی ئەو تاوانانە، تا ئیستا زیاتر لە پێنج هەزار سکاڵا تۆمار کراون و زیاتر لە ٩٠ هەزار بەڵگە وەک تاوان کۆ کراونەتەوە و ئەرشیڤ کراون و زیاتر لە ٢٧٠٠ مەلەفی بێسەروشوێنبووانیش وەرگیراون.''

ئاماژەیشی دا: ''تا ئیستا ژمارەی بێسەروشوێنبووان زیاتر لە ٢١٣ کەسن و ئافرەتانی ڕزگارکراو ١٨٢٣ کەسن، واتا ژمارەی فەرمیی سەرجەمی ڕزگارکراوان ٣٣٣٥ کەسن.''

سولەیمان، گوتیشی: ''لە دوای ڕزگاکردنی ئەو کەسانە لە دەستی داعش، تیمێکی تەندروستی دەستی بە چارەسەری ئەو ڕزگاربووانە کرد و ئیستا تیمێکی نیشتمانی لەگەڵ تیمی یۆنیتاد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق پێک هاتووە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ١٠٨ گۆڕی بەکۆمەڵ و تاک دۆزرانەتەوە و ٣٠ گۆڕ هەڵدراونەتەوە کە ڕوفاتی زیاتر لە ١٤٠ کەسیان تێدا بووە و ڕادەستی کەسوکاریان کراون و ئێستاش ئەو تیمانە هەر بەردەوامن.''

کـــــاروان بـــاعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار