٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کێشەی دەوامی هێزێکی پێشمەرگە چارەسەر دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، کێشەی ئەو هێزەی پێشمەرگە چارەسەر دەکرێت کە دەوامیان بەراورد بە پێشمەرگەکانی دیکە زیاترە، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.

سەعید هەرکی، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''هێزەکانی زێرەڤانی داواکارییان هەبوو لەوەی کە بەشێکیان دەوامیان بەراورد بە ئەوانەی دیکە زیاترە کە فەوجێکە و لە چوار سریە پێک دێت، کاتی خۆی کە دامەزراون فۆرمێکیان پڕ کردووەتەوە کە 21 ڕۆژ دەوام بکەن و حەوت ڕۆژ لە ماڵەوە بن، بۆیە لەو کاتەوە دەوامیان بەو شێوەیە بەردەوامە.''

سەعید هەرکی گوتیشی: ''لەسەر خەتین و ئەو کێشەیان بۆ چارەسەر دەکەین و دەوامیان وەکوو هێزەکانی دیکە ببێتە 10 بە 10، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزیری ناوخۆ دەکەین بۆ ئەوەی دەوامی ئەوانیش ڕێک بخرێت و هاوشێوەی هێزەکانی دیکە کەم بکرێتەوە، بۆیە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەین و لەسەر خەتین لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ.''

 

بڵند ئیبراهیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار