سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كرد

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/12/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وڵات، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق، كاركردن بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و سیستمى فیدراڵى، گفتوگۆ و سه‌ردانە به‌رده‌وامەكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ دروستبوونى تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و لایه‌نه سیاسییه‌كانى وڵات به‌گشتى كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پشتیوانیكردنى سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق، دۆخه‌كه‌شیان به ده‌رفه‌تیك زانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت. هه‌روه‌ها گرنگیى جێبه‌جێكردنى ڕیككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان به پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه گرنگه تێگه‌یشتن و ڕوانگه‌یه‌كى هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و به‌ڕێوه‌بردنى سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كانى عێراق به جۆرێك كار و خزمه‌تگوزاریى باشتر بۆ هاووڵاتیان دابین بكات و ببێته هۆى ئارامى و سه‌قامگیرى و پاراستنى سه‌روه‌ریى وڵات.
گرنگیى پاراستنى ئارامیى سنووره‌كان و كاركردنى هاوبه‌شى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى وزه، هاندانى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌ره‌هێنانى بیانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و كێشه‌كانى به‌رده‌مى، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، ته‌ورێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




