سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/12/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌ویه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى نوێى فیدراڵى، كێشه و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانیان، دوا سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و گفتوگۆكانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له به‌غدا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى باشتر به هاووڵاتیانى عێراق و دابینكرنى ده‌رفه‌تى كار و جێبه‌جێكردنى كارنامه و ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانى حكوومه‌ت كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیان خسته به‌ر باس و یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستیى هه‌رێمى كوردستانیان به گرنگ و پێویست زانى به‌تایبه‌تیش یه‌كده‌نگیى تیمى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستانى پشتیوانى له حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز ئه‌لسوودانى ده‌كات و ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به پشتگیریى لایه‌نه به‌شداره‌كانى حكوومه‌تى فیدراڵى، هه‌روه‌ها هاریكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوایین پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




