٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤیلله‌ ڤاریۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد .

لە دیدارەکەدا کە تۆرکیلد بیوک بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا، بە تایبەتی پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی و هەناردەکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا، هەروەها باس لە گرنگیی چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی کوردستان و دەرفەتەکانی هاریکاریکردنی یەکێتیی ئەوروپا لەم بوارەدا کرا.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە تەرخانکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بە پێی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم و لە سەر بنەمای دەستوور، دەکرێ ببێتە دەستپێکێکی باش

هەواڵی پەیوەندیدار