مەحموود محەممەد: سبەی سەردانهكانمان بۆ لای لایەنەکان دەستپێدەکهین

ههولێر-KDP.info- مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، سبەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
مەحموود محەممەد گوتیشی، نابێت ئەم دۆخەی ئێستا هەیە بەردەوام بێت و دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەین.
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت: سبەی پارتی سەردانی بۆ لای لایەنەکان دەستپێدەکات و یەکەم کۆبوونەوەشی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەبێت.




