د. سالار بۆ KDP: پارتی بۆ تێپەڕاندنی گرفتەکان دەست بە ھەنگاوەکانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دهڵێ، زەمینەسازی کراوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان و دەشڵێ، لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی دەست بە ھەنگاوەکانی دەکات لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
د. سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "یەکێک لە راسپاردەکانی کۆنگرەی 14ی پارتی بریتیە لە کردنەوەی لاپەڕەی نوێی پەیوەندی لەگەڵ ھەموو حزب و لایەنەکان لەسەرویانەوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، چونکە یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان حزبی ھاوپەیمانن لەگەڵ پارتی لەنێو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان".
د. سالار عوسمان دهشڵێت: "لەگەڵ ھەموو لایەنەکانی دیکەش پارتی دەیەوێ کۆببێتەوە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستا و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان، لە ئێستادا زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوەکان دەکرێت و ھەوڵ ھەیە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا دەست بەھەنگاوەکان بکرێت و سەردانی لایەنەکان بکرێت بۆ دەستپێکردنی دانووستان".
قائید میرۆ




