فارس عیسا بۆ KDP: باسی گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دهكات

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، ھەرێمی کوردستان و عێراق دەیانەوێت بگەنە رێککەوتن لەبارەی کێشەکانی نێوانیان، بەتایبەت لەبارەی پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گفتووگۆکانی نێوان شاندی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق بەردەوامە و ھەردوولاش نیازی ئەوەیان ھەیە و پێیان خۆشە بۆ ئەوەی لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لەپڕۆژە یاسای بوودجە بگەنە رێککەوتن".
فارس عیسا گوتیشی: "چاوەرێ دەکرێت پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان نەکرێت تاوەکو ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەگەنە رێککەوتن".
شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە بە مەبەستی گفتووگۆکردن لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لەپڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق.
بڵند ئیبراھیم




