کاوە مەحموود: ئەو په‌یامه‌ی پارتی بۆ دیالۆگ باشه و پێشوازیی لێ ده‌كه‌ین

هەولێر -KDP.info- سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان باس له ده‌ستپێشخه‌ریی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه به گرنگ و چاره‌نووسساز داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی لێکگه‌یشتن له نێوان لایه‌نه‌كان دروست بێت، تا پێكه‌وه بتوانن گفتوگۆ بكه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوای كۆنگره‌ی 14ی حزبه‌كه‌یه‌وه بڕیاری داوه كه سه‌ردانی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بكات و گرنگیی ئه‌م سه‌ردانه و ئه‌م پیشنیاره بۆ ئیستای كوردستان به‌لای سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی كوردستانه‌وه به ئه‌رێنی پێشوازی لێ ده‌كرێت، د. كاوه مه‌حموود، سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ئێمه پشتیوانی له‌و په‌یامه‌ی پارتی ده‌كه‌ین كه ده‌بێت كۆبوونه‌وه و لێکگه‌یشتن و سه‌ردانی حزبه‌كان بكرێت و ئه‌م په‌یامه له‌دوای كۆنگره‌ی پارتی به‌رز كراوه‌ته‌وه بەلای ئێمه‌وە كۆبوونه‌وه و لێکگه‌یشتن بۆ ئێستای كوردستان گرنگه و ئیستاش هه‌موو حزبه‌كان ده‌زانن قه‌یرانی سیاسیی كوردستان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و له ڕێگای گفتوگۆشه‌وه ده‌بێت به‌رنامه‌ی بۆ دابنرێت و ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.''
گوتیشی: ''ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت كه به‌رنامه‌ی لێکگه‌یشتنی حزبه‌كان بكرێته په‌یماننامه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، چونكه گرژی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ناكات و هیچ كاتێك چه‌ك نه‌یتوانیوه بگاته جێگره‌وه‌ی لێکگه‌یشتنه‌كان و هه‌میشه دیالۆگ ته‌نیا ڕێگایه ، بژارده‌ی دیكه نییه.''
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه و سه‌ردانی حزبه‌كانی دیكه ده‌بێت پێشوازیی لێ بكرێت و ده‌بێت بوار بۆ گفتوگۆ بدرێت و هه‌ر حزبێك بیه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێمه گفتوگۆ بكات ئێمه ئاماده‌ین و ئه‌و په‌یامه‌ی پارتی بۆ دیالۆگ باشه و پێشوازیی لێ ده‌كه‌ین. به هه‌مان شێوه یه‌كێتی و گۆڕان و حزبه‌كانی دیكه‌ش هه‌مان ده‌ستپێشخه‌رییان هه‌بووه و پێشوازیمان له‌وانیش كردووه.''
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌غدا ده‌یه‌وێت گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان چاره‌سه‌ر بكات، ڕایگه‌یاند: ''له عێراقدا قه‌یرانی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، قه‌یرانی ده‌وڵه‌ت له ڕابردوو و ئیستاش به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ناكرێت، نیازپاكی جیاوازه كه بیانه‌وێت گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه چۆن میكانیزمێك داده‌نرێت بۆ جێبه‌جێكردن و لایه‌نی كوردستانیش ده‌بێت یه‌ك به‌رنامه‌یان هه‌بێت بۆ چوونه به‌غدا و ده‌بێت گفتوگۆكان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك بێت.''




